هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی دەستيپێكرد

پێش 2 هەفتە

هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی بە ئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەیان سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەستیپێكرد.
لە دەستپێكی دیدارەكەدا وتەی بەخێرهێنان پێشكەشكراو باس لە ئامانجی دیدارەكە كرا تیایدا تیشك خرایە سەر ئەو گۆڕانكارییە سیاسیانەی جیهان و رێگاكانی روبەڕوبونەوەی ئەو گۆڕانكارییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەگشتی بەخۆیەوە بیبنوە.
ئاماژەشكرا كە جیهان لە لێواری هەڵدێردایە بۆیە پێویستە پێشئەوەی دۆخەكە لەكۆنترۆڵ دەربچێت پێویستە سەركردەو  لایەنەكان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
بڕیارە دیدارەكە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت و تیایدا تیشك بخرێتەسەر ئاڵنگارییە سیاسیی و ژینگەییەكان بۆ ئەو مەبەستەش چەندین وەزیری حكومەتی عیراق كە تایبەتن بە ژینگە ئامادەی دیدارەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group