وۆركشۆپێكی تایبەت بۆ خۆپاراستن لە پاشماوەی پلاستیك بەڕێوەدەچێت

پێش 2 هەفتە

لەشاری بەغدا وۆركشۆپێكی تایبەت بە خۆپاراستن لە پاشماوەی پلاستیك بەڕێوەچو.
دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندن و باسكردن لە دۆخی ژینگەی عیراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها خستنەڕووی مەترسیەكانی سەر ژینگەكەی و پیسبونی رەگەزەكانی ژینگە لەشاری بەغدا وۆركشۆپی خۆپاراستن لە پاشماوەی پلاستیك ئەنجامدرا.
راشیگەیاندوە، ئەم وۆرك شۆپە دوو رۆژ دەخایەنێت تیایدا تێڕوانینی گشتی بۆ پیسبونی پاشماوەی پلاستیك لە عیراق تاوتوێ دەكرێت دواتر بابەتەكانی لایەنە باش و خراپەكانی پلاستیك و ریسایكلین و خۆدەربازكردن لە پاشماوەی پلاستیك و رێگا چارەسەركان دەخرێنەڕو.
ئاماژەشیكردوە، تیمێكی هەمەلایەنەی فەرمانگە جیاوازەكانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە وۆركشۆپەكە بەشدارن كە دیدگاو بابەتی خۆیان بۆ وۆركشۆپەكە ئامادەكردوەو تاوتوێی ناوەڕۆكەكەی دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group