خەونەكەی مباپێ بە چونە ناو ریاڵ مەدرید هاتە دی

04/06/2024 وەرزش

نەوا-
دوای یەك مانگ لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان، وەك یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە پاڵەوانی ئیسپانیاو ئەوروپاوە دەكات و دەچێتە یانەی ریاڵ مەدریدەوە.
یانەی لالیگا رایگەیاند، كیلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی بە گرێبەستێكی 5 ساڵە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردو كۆتایی بە بابەتی گواستنەوەی خۆی  هێنا كە ساڵانێكە دەنگۆی زۆری لەسەر بوە، پاشان یانەی ریاڵ مەدرید لەڕێگەی بڵاوكراوەیەك لە سۆشیال میدیای خۆیدا گرێبەستەكەی مباپێی پشتڕاستكردوەو پێشوازیی لێكرد.
كیلیان مباپێ لە ئەكاونتی خۆی نوسیویەتی: خەونێك هاتە دی  زۆر دڵخۆشم و شانازی دەكەم كە پەیوەندیم بە یانەی خەونەكەمەوە كردوە، كەس ناتوانێت تێبگات كە لە ئێستادا چەندە پەرۆشم و ناتوانم چاوەڕێی بینینی ئێوە بكەم مەدریدییەكان، سوپاس بۆ پشتگیرییەكانتان و "هالا مەدرید".
پاڵەوانێتی ئیسپانیاو ئەوروپا رونیكردۆتەوە، یانەی ریال مەدریدو كیلیان مباپێ گەیشتونەتە رێككەوتن و بەو پێیەش دەبێتە یاریزانی یانەكە بۆ 5 وەرزی داهاتو.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group