نەوا-
ئەمڕۆ تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ سێ ساڵی داهاتوو لە 14 پارێزگای عێراق دەكرێت، كە زیاتر لە سێ ملیۆن كەس داواكارییان پێشكێش كردووە.
شێخ دلێر بەرزنجی یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی كەركووك رایگەیاند، تیروپشكەكە ئەمڕۆ(پێنجشەممە) لە كەركوك و پارێئگاكانی دیكەی عیراق بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر پارێزگایەك بۆ خۆی تیروپشك دەكات، تیروپشكەكەی كەركووك ئەمڕۆ لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، زیاتر لە 85 هەزار كەس لە كەركووك داواكارییان پێشكێش كردووە، ساڵی رابردوو پشكی حەجی پارێزگاكە 1118 كەس بوو.