ئامرازێكی سیخوڕیی پێشكەوتو ئاشكرا دەكرێت كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكاتە ئامانج

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
كۆمپانیایەكی ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئامرازێك ئاشكرا دەكات كە تایبەتە بە سیخوڕیكردن و شاردنەوەی لەناو سیستمەكاندا.
كۆمپانیای كاسپەر سكای كە دروستكەری دژە ڤایرۆسی ئامێرە تەكنەلۆژییەكان و پاراستنی ئاسایشی ئەلیكترۆنییە رایدەگەیەنێت، گروپی هەڕەشەكاری SideWinder ئامرازێكی نوێ بەكاردەهێنێت بەناوی  StealerBotكە بە تایبەتی بۆ ئۆپراسیۆنەكانی سیخوڕیكردن دیزاین كراوەو تایبەتمەندە بە توانای شاردنەوەی لەناو سیستمی قوربانییەكان بەبێئەوەی هیچ شوێنەوارێك بەجێبهێڵێت، هەڵمەتە سیخوڕییە پێشكەوتوەكەی دۆزراوەتەوە كەرتە حكومییەكان و كۆمپانیاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای كردۆتە ئامانج، ئەم هەڵمەتەش لەلایەن ئەو گروپەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە ئامرازێكی سیخوڕی نەناسراو بەكاردەهێنێت.
ئەوەش باسكراوە، ئەو ئاگاداركردنەوەیەی كۆمپانیای كاسپەر سكای لەكاتێكدایە بەشداریی لە پێشانگای GITEX Global 2024  دەكات و تیمی توێژینەوەو شیكاری جیهانیی كۆمپانیاكە هۆشداریداوە لەوەی كە ئەم هەڵمەتە سیخوڕییە هێشتا بە گشتی چالاكەو لەوانەیە كەسانی دیكە بكاتە ئامانج.
 StealerBot چۆن كاردەكات؟
گروپی هەڕەشەكاری پێشكەوتوی  SideWinderكە بە APT-T-04 یان RattleSnake ناسراون  لەساڵی 2012 دەستیان بە چالاكیی كردوەو لە ساڵانی رابردودا ئەم گروپە پلەی یەكەمی هەیە لەناو هێزە سەربازی و حكومییەكانی وڵاتانی پاكستان، سریلانكا، چین و نیپاڵ هەروەها كەرت و وڵاتانی دیكەی باشورو باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیای كردۆتە ئامانج.
جیامپائۆلۆ دیدۆلا توێژەری سەرەكی ئاسایش لە تیمی GReAT لە كاسپەر سكای دەڵێت، لە ناوەڕۆكدا StealerBot  ئامرازێكی سیخوڕی شاراوەیە كە رێگە بە ئەندامە هەڕەشەكەرەكانی دەدات سیخوڕی لەسەر سیستەمەكان بكەن لە هەمان كاتدا بە ئاسانی خۆیان لە دۆزینەوە دەشارنەوە ئەویش لە رێگەی پێكهاتەیەكی مۆدیۆلارەوە كاردەكات، هەر پێكهاتەیەكیش بۆ ئەنجامدانی ئەركێكی دیاریكراو دیزاین كراوە، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم پێكهاتانە وەك فایل لە دیسكی هەڵگرتنی سیستمەكەدا دەرناكەون ئەمەش وا دەكات بەدواداچونیان قورس بێت.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group