به‌هۆى هوتافى ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه له‌وڵاتى جه‌زائیر یانه‌ى "قوه جویه"ى عیراق له‌یاریه‌كه كشایه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى بۆ یانه‌كان بوو.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه: له‌چوارچێوه‌ى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى بۆ یانه‌كان هه‌ردوو یانه‌ى "یه‌كێتى پایته‌ختى جه‌زائیر" و "قوه جویه"ى عراقى له‌یاریه‌گاى یانه جه‌زائیریه‌كه به‌ریه‌ك كه‌وتن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: تا خوله‌ى 75ى یاریه‌كه یانه جه‌زائیریه‌كه به 2 گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه بووه، به‌ڵام هانده‌رانى ئه‌و یانه‌یه ده‌ستیان كردووه به هوتافى خراپ و ره‌گه‌زپه‌رستى، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه یاریزانانى یانه عیراقیه‌كه یاریگایان جێهێشتووه‌و له‌یاریه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیاریه‌كان: دادوه‌رى یاریه‌كه تاكۆتایى خوله‌كى یاسایى یاریه‌كه له‌یاریگا ماوه‌ته‌وه‌و دواتر فیكه‌ى كۆتایى هاتنى یاریه‌كه‌ى لێداوه.
له‌لایى خۆشیه‌وه، وه‌لید زه‌یدى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى "قوه جویه" بڵاویكردووه‌ته‌وه: هانده‌رانى یانه جه‌زائیریه‌كه هوتافى ره‌گه‌زپه‌رستى و تاییفه‌گه‌رییان وتووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه له‌یاریه‌كه كشاوینه‌ته‌وه.