دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان بكرێتە سەر وەڵامێكی بەهێزمان دەبێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەمەریكا پەیوەندی بەهێرشكردنە سەر ئێرانەوە نییە، ئەگەر هێرشیان بكرێتە سەر، وەڵامێكی بەهێزیان دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس نووسیویەتی: ئەمەریكا پەیوەندی بە هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەبووە، ئەگەر هێرشیان بكرێتەسەر ئەوە وەڵامی هێزە چەكدارەكانیان لە ئاستێكدا دەبێت كە هەرگیز نەتانبینوە.
ترەمپ باسی لەوەشكرد، دەتوانن بەئاسانی بگەنە ڕێككەوتنێك لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و كۆتایهێنان بەم پێكدادانە خوێناوییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group