نەوا-
بەهۆی فشاری زۆرەوە لەكاتی كاركردندا مرۆڤ وزەیەكی زۆر بەكاردەهێنێت و بە پێویستزانراوە لەو كاتانەدا پشو بدرێت بۆئەوەی كاریگەرییەكان كەمببنەوە.
ماڵپەڕی روسیا الیوم بڵاویكردۆتەوە، ئەلینا بۆریسۆن پسپۆڕی دەرونناسی ئاماژەی بەوەداوە كاتێك مێشك بەتوانای تەواوەوە كاردەكات و ماندو دەبێت بەهۆی زۆری ئەركەوە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی دەرونێكی سست، ئەمە جگە لەكاریگەرییەكانی تر وەك كۆنتڕۆڵكردن، فشاری دەرونی شوێنی كار، توانای بڕیاردان و هەستكردن بە گرنگیدان بە خود، ئەمانەش كاریگەرییان لەسەر ماندوكردنی دەرون هەیە.
باسی لەوەشكردوە، كاتێك ماندوێتییەكی زۆر دروستدەبێت مرۆڤ سەرەتا دەبێت لەوە تێبگات كە لەناو خۆیدا چی رودەدات، پێویستە كەسێك لە ئاستی فیزیۆلۆژیدا هەست بەماندوێتی خۆی دەكات لە 0 بۆ 10 هەڵی بسەنگێنێت، پاشان پێویستە بڕیار بدات پشو بدات بۆ رزگاربونی لە ماندویەتی مێشك، بەڵام بەسەربردنی كات لە سۆشیال میدیا بەپشودان نازانرێت و تەنها بە بەكارهێنانی وزە هەژمار كراوە.