سودانی بۆ پزیشكیان: ئامادەی هەمو جۆرە هاوكارییەكی پێویستین

16 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەكانی تەلەفۆنی ئەنجامدا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەو پەیوەندییەدا هەڵوێستی گەل و حكومەتی عیراقیان بۆ پزیشكیان دوپاتكردوەتەوە كە وڵاتەكەیان روبەڕوی هێرشی دوژمنكارانەی ئیسرائیل بوەتەوە، تەئكیدی لە پەرۆشی ئاسایش و سەقامیگری ئێران كردوەتەوە، چونكە سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە پەیوەندی  بەسەقامگیری ناوچەكەوە هەیە.
سودانی راشیگەیاندوە، پەرۆشی عیراقیشیان دوپاتكردوەتەوە لەفراواننەبونی جەنگەكەو حكومەتیش هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە لەپێناو رێگریكردن لە بەكارهێنانی ئاسمانی وڵات لەلایەن قەوارەی زایۆنیستیەوە.
سودانی ئاماژەشیكردوە كە ئامادەیی عیراقمان بۆ پزیشكیان دوپاتكردوەتەوە بۆ پێشكەشكردنی هەمو جۆرە هاوكارییەكی پێویست بۆ چاسەرەكردنی شوێنەواری هێرشە دوژمناكارانەی كە كۆماری ئیسلامی ئێران روبەڕوی بوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group