نه‌وا – سه‌عید عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی شاری هه‌ولێر، گروپی رۆژ پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی بۆ 12 ژن و 3 پیاو كرده‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه‌ش ده‌ڵێت "ده‌مانه‌وێت له رێگاى ئه‌و پێشانگایه‌وه داهاتێك بۆ ئه‌و ژن و پیاوانه كۆبكه‌ینه‌وه، كه به‌شداربون له پێشانگه‌كه‌دا".
سه‌وزه سواره سه‌رپه‌رشتیاری گروپی رۆژ بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "گروپه‌كه‌مان له كۆمه‌ڵێك ژنی ده‌ستڕه‌نگین پێكهاتوه و له رێگای كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك ئه‌و كه‌لوپه‌لانه نمایش ده‌كه‌ن، كه رۆژانه له‌ماڵه‌وه دروستی ده‌كه‌ن".
وتیشی "ده‌مانه‌وێت له رێگای ئه‌و پێشانگایه‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دروستمانكردون، نمایشیان بكه‌ین و بیفرۆشینه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایی بۆ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی به‌شدارن. هه‌روه‌ك له پێشانگاكه‌دا ژنی عه‌ره‌بیش به‌شدارن، كه ئامانج لێی تێكه‌ڵاوبوونی كلتوره له‌نێوان ژنانی كورد و عه‌ره‌ب".
سه‌وزه سواره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و كاره ده‌ستیانه‌شی نمایشیانكردون، بریتین له به‌رهه‌می جۆراوجۆر، فۆلكلۆری كوردی، تابلۆ، ئێكسسوارات، فۆلكلۆری عه‌ره‌بی، نه‌خشی سه‌رده‌ست به خه‌نه، جوانكاری ناوماڵ و جلوبه‌رگ.