نەوا-
فێرمین لۆپێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێكانەوە لە ماسولكەكانیدا بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە بڵاویكردوەتەوە، فێرمین لۆپێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەیان بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە دوای ئەوەی لە یارییەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە خیتافی لە لالیگا كە بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 0 لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە كۆتاییهات ناوبراو توشی پێكانهات.
هەر لەوبارەیەشەوە بڵاوكراوەتەوە كە یاریزانە ئیسپانیە تەمەنی 22 ساڵەكە لەم مانگەدا لەیارییەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڤالێنسیا بەئەنجامی 6-0 دو گۆڵی تۆماركردوە، دوای ئەوەی لە گێمی دوەمدا وەك یاریزانی یەدەگ چوەتە ناو یاریگاكە توشی پێكان بوە لە ماسولكەكانی رانیدا.