گۆڕانكاری لەكەشوهەوای ناوچەكەدا رویدا

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، گۆڕانكاری لەكەشوهەوای ناوچەكەدا رویداوە ئەگەری بارانبارین لەماوەی دوو رۆژی داهاتودا هەیە ئەویش بەهۆی  كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لەدەریای ناوەڕاستەوە كە لە رۆژی سێشەمە 25/11ـەوە بە ناجێگیریەكی لاواز لەبەرگەهەوای ناوچەكانی باكوری وڵاتی سعودیەو ئوردن و سوریا دروستدەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، كاریگەری ئەو ناجێگیریە لەكاتەكانی شەوی سێشەممە ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاوای عیراق دەگرێتەوە ئەگەری چالاكبونی كەڵەكە هەوری بە بروسكەو بارانی بەخوڕ دەبێت و پاشان بۆ رۆژی چوارشەممە ئەو كاریگەرییە بەلاوازیی دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم لە هەندێ كات و شوێنداو پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە پاشان لەشەودا كۆتایی دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group