كەشناسی عێراق: باران بارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆوە لەناوچەكانی رۆژئاوای عێراق ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ سبەینێ سێشەممە25-11 لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا بارانبارین ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار و دەوروبەری دەگرێتەوە و بۆ رۆژی چوارشەممەش26-11 دەگاتە زۆرینەی ناوچەكە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئاشكراشیكرد، پێشبینیدەكرێت، لە بەشێك لە ناوچەكان بارانبارین بە شێوەی نمەباران بێت، لەبەشێكی دیكەیاندا هەورە بروسكەی لەگەڵدابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group