یەكەمین پێشبڕكێی روبیكس كیوب لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
لە زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە پاڵەوانەكانی هەمو ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و خێزانەكانیان، مەراسیمی یەكەمین پێشبڕكێی روبیكس كیوب لەسەر ئاستی عیراق بۆ ساڵی 2025 لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو.
لەو مەراسیمەدا هەڤاڵ ئەبوبەكر وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی پشتیوانیی بۆ ئەو هەنگاوە رایگەیاند، ئەم هەنگاوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پەرەپێدانی توانستی زەینی مناڵان و گەنجان و بەهێزكردنی توانستە لۆژیكی و ژمێریی و جوڵەیی و ژیرییەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group