نەوا-
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، تائێستا لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی سوریاوە 50 گۆڕی بەكۆمەڵ كە روفاتی زیاتر لە 2 هەزارو 865 قوربانی دۆزراونەتەوە كە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
روانگەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەسەرەتای شەڕی سوریاوە لەساڵی 2011ـەوە چەندین گۆڕی بەكۆمەڵ لەناوچە جیاوازەكان دۆزراونەتەوە، ئەمەش تاوانەكانی دەسەڵاتی روخاوی بەشار ئەسەد پیشاندەدات، بۆیە داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەن لێكۆڵینەوە بكەن و گۆڕە بەكۆمەڵەكان وەك بەڵگەی تاوانكاریی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بهێڵنەوە، كاریش بكەن بۆ دەستنیشانكردنی قوربانییەكان و گەڕاندنەوەی روفاتەكانیان بۆ خێزانەكانیان.