هەواڵگریی عێراق دەڵێت هیچ پەیامێكیان لەبارەی هێرشی ئیسرائیلەوە بەدەست نەگەیشتووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێكدا  ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە رێكەوتی 20ی كانوونی یەكەم لە راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی كرد كە حكومەتی عێراق دوو نامەی ئاگاداركردنەوەی لە وڵاتێكی عەرەبی و دەزگایەكی هەواڵگریی رۆژئاواییەوە لەبارەی نزیكبوونەوەی هێرشێكی سەربازی بۆ سەر عێراق پێگەیشتووە.
هەروەها، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق ناوەڕۆكی رۆژنامە سعودییەكەی رەتكردووەتەوە و دەڵێت: "حكومەتی عێراق هیچ نامەیەكی لەو شێوەیەی پێنەگەیشتووە،داواش  لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات وردبن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە هەیە.
ئەمە لە كاتێكدایە،  دوێنێ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، لە دوو هەفتەی رابردوودا حكومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان دوو پەیامی هۆشداریی نائاساییان لە دەوڵەتێكی عەرەبی و دەزگایەكی هەواڵگری رۆژئاواییەوە بەدەست گەیشتووە، كە زانیاریی جیدییان لەخۆگرتووە سەبارەت بە نزیكبوونەوەی وەشاندنی گورزی سەربازی فراوان لە عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group