وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: پێویستە دەستبەجێ سەرجەم ڕێگاو دەروازەكانی غەززە بكرێنەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئیڤێت كوپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" ڕایگەیاند، یارمەتییەكی گەورە لە چاوەڕوانی كرانەوەی دەروازەكانی كەرتی غەززەدا بۆ ئەوەی بگەیەندرێتە دەستی ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە پەناگە هەیە، بۆیە پێویستە دەستبەجێ سەرجەم ڕێگا و دەروازەكان بكرێنەوە.
وتیشی، دەبێت دەستبەجێ سەرجەم ڕێگا و دەروازەكانی غەززە بكرێنەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ خراپتربونی بارودۆخی كەشوهەوا لە غەززە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوكاریانەی كە بەریتانیا بۆ خەڵكی غەززەی دابینكردوە، بەشێكی گەیشتوە بەو خێزانانەی كە زۆر پێویستیان پێی هەیە، بەڵام هێشتا بڕێكی یەكجار زۆر لە هاوكارییەكان چاوەڕێی چوونەژورەوە دان.