شەپۆلی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی دەڵێت، شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە24-12، ئاسمان لە سنووری پارێزگای هەولێرو دهۆك نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە وكەركووك و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین نمەبارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت و لە دوای نیوەرۆوە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە پلەی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنج شەممە25-12 كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێك كات نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ :16 پلەی سیلیزی
كەركووك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group