دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كردەوەو رایگەیاندوە، تا رۆژی دوشەممەی داهاتو پێوبستە كاندیدەكان داواكاری پێشكەش بە سەرۆكایەتییەكەیان بكەن.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاندوە، هەر كەسێك مەرجەكانی تیادابێت دەتوانێت خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمارو لەگەڵیشیدا پێویستە پێشكەشكار بەڵگەنامە فەرمییە پێویستەكان پێشكەشی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group