ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانكردنی كەرتی غەزە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك ناوچەی كەرتی غەزەی بۆردومان كرد، ئەم بۆردومانانەش لە كاتێكدان كە رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاژانسەكان لەزاری سەرچاوە فەرمییەكان ناو كەرتی غەزە بڵاویانكردوەتەوە،  سوپای ئیسرائیل پێشێلی رێككەوتنی ئاگربەستیكردوەو ژمارەیەك ناوچەی كەرتی غەزەی بۆردومانكردوە.
راشیانگەیاندوە، لەو كاتەی رێككەوتنی ئاگربەستی غەزە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە تائێستا، 414 فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كوژراون و یەك هەزارو 145ی دیكەیش بریندار كراون.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group