تەرمی زیاتر لە 600 كەس لە ژێر داروپەردوی غەزەدا دەرهێنران

21 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەزە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا سێ تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی غەزە كە یەكێكیان لە ژێر دارپەردوی رووخاوی بیناكان دەهێنراوو و لەم ماوەیەشدا 18 فەڵەستینی دیكەش بریندار بون.
راشیگەیاندوە، لە دەستپێكی ئاگربەستەوە لە غەزە 418 كەس گیانیانلەدەستداوەو یەك هەزارو 171  فەڵەستینیش بریندار بون و تەرمی 684 كەسیش لە ژێر داروپەردوی بیناكان دەرهێنراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەزە ئاماژەشیكردوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لەساڵی 2023ـەوە تائێستا بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لەكەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە  زیاتر لە 71 هەزار كەس، ژمارەی بریندارەكانیش بۆ زیاتر لە 171 هەزار كەس بەرزبوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group