نەوا-
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاندوە: بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتو 27/1 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی وڵات كۆببێتەوە.
پێشتریش هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبو كە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنەكەیان بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆدەبێتەوە.
جێی ئاماژەیە تائێستا چەندین كاندید هەن بۆ بەشداریكردن لە كێبڕكێی بەدەستهێنانی دەنگ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، لەناویاندا لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و نزار ئامێدی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و چەند كاندیدێكی تر هەن كە دەچنە ناو كێبڕكێی وەرگرتنی ئەو پۆستەوە.