پەرلەمانی عیراق كۆبونەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ دواخست

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەردوكیان كاندیدیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق داوایان لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەیان كردوە، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق دوابخەن، بۆیە ەپێناو پێدانی كاتی زیاتر بۆ لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو حزبەكەدا دانیشتنەكەیان دواخستنوە.
بەپێی دەستور رۆژی یەكشەممەی داهاتو 1-2 دوا وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، هەریەك لە یەكێتی نزار ئامێدی و پارتیش فوئاد حسێنیان كاندیدكردوە هاوكات چەندین كاندیدی تر هەن كە كێبڕكێی وەرگرتنی ئەو پۆستە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group