داخستنی ئاسمانی عیراق 72 كاتژمێری تر درێژكرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، داخستنی ئاسمانی عیراق تا 72 كاتژمێری تر درێژكراوەتەوەو هیچ گەشتێكی فڕۆكەوانی لە ئاسمانی عیراق ئەنجام نادرێت بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزبونی رەوشی دۆخی ئەمنی ناوچەكەوە. 
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق ئاماژەشیكردوە، بڕیاری درێژكردنەوەكە تا نیوەڕۆی رۆژی هەینی داهاتو دەبێت ئەمەش وەك رێكارێكی خۆپارێزیی كاتییە، لەكاتی پێویستیشدا بەپێی هەر گۆڕانكارییەك كە روبدات هەڵسەنگاندن دەكرێتەوەو لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group