وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەكەی ترەمپ بۆ عێراق هێوردەكاتەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نوێترین هەڵوێستی خۆی لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكراكرد و رایگەیاند ، راسپاردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕەنگە كاردانەوەی نەرێنی لەسەر سەقامگیری سیاسی هەبێت، ترەمپ پێیوایە دوبارە ڕاسپاردنەوەی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بژاردەیەكی نەگونجاوە لە قۆناغی ئێستادا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمریكا بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرێت و هەوڵ نادات بڕیار و ناو بەسەر پڕۆسەی سیاسی عێراقدا بسەپێنێت، لێدوانەكانی ترەمپیش سەبارەت بە عێراق لە هەڵوێستێكی بەرپرسیارێتی سیاسییەوە دێن نەك لە چوارچێوەی دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق یان پێشێلكردنی سەروەری.
ئەمە لە كاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا شەوی 27ی ئەم مانگە ، لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" نوسیبووی، نابێت ڕێگە بدرێت جارێكی تر نوری مالیكی هەڵبژێردرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەهۆی سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا شێتانەكانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چیتر یارمەتی عێراق نادات،وتیشی، ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێكی بۆ سەركەوتن، گەشەسەندن، یان ئازادی نابێت.