یەكێتی ئەوروپا: سزا بەسەر بەرپرسانی ئێراندا دەسەپێنن

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كایا كاڵاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: سزا بەسەر ئەو بەرپرسانەی ئێراندا دەسەپێنن كە دەستیان هەیە لە كوشتنی هەزاران خۆپیشاندەردا.
ئاماژەشیكرد، پێشبینی دەكەن وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی گروپە تیرۆریستییەكانەوەو وەك تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن.
پێشتر بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبو، ئەگەر ئەوروپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە ئەوا رێكای توند دەگرنەبەرو كاردانەوەیان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group