سوپای پاسداران هێرشیان كردۆتە سەر سێ شوێنی هەرێمی كوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەمڕۆ شەممە، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هێرشیان كردۆتە سەر سێ شوێنی سەر بە گروپە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی كوردستان.
میدیاكانی ئێران بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی سوپای پاسداران بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شوێنیان كردە ئامانج كە سەر بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانن لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، ئەگەر گروپە جوداخوازەكان هەر رێكارێك بگرنەبەر كە هەڕەشە لە یەكپارچەیی خاكی ئێران بكات، ئەوا دەیانكەینە ئامانج.
ئەمە لە كاتێكدایە، دژە تیرۆری كوردستان (CT) لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردوە، هێزەكانی هاوپەیمانان چوار درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە ئاسمانی هەولێر تێكشكاند و سەرجەمیان خرانەخوارەوە.
هاوكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقەیەكی زۆر لە شاری سلێمانی بیسترا و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان  تێكشكێنرا، دواتریش گروپی چەكداریی سەرایای ئەولیاولدەم بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group