نەوا-
رۆژنامەی تاران تایمز پێشنیاریكردوە هەڵبژاردەی تۆپی پێی كۆماری ئیسلامی ئێران لەمۆندیالی ساڵی 2026 كە بڕیارە ئەمریكا، كەنەداو مەكسیك میوانداریی بكەن بكشێتەوە، ئەمەش بەهۆی شەڕی ئەمریكاو ئیسرائیل بوە بۆ سەر وڵاتەكەیان.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەكە، فیفا لە دوای هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران چاودێری پێشهاتەكان دەكات كە وڵاتەكە یەكێكە لە میوانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، تا ئێستاش ئێران سەركەوتو بوە بۆ پاڵەوانێتییەكەو بڕیارە یاریی كۆمەڵەكەی خۆی لە ئەمریكا ئەنجام بدات.
رۆژی شەممەی رابردو مەهدی تاج سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لەبارەی ئەگەری دورخستنەوەی ئەو تیمە لە مۆندیال باسی لەوەكردبو، ئەوان بە هەوڵی خۆیان سەركەوتنیان تۆمار كردوە، هەروەها كەس ئەو مافەی وەك چاكە پێنەداون تا ئێستا بیانكشێننەوە، وڵاتی میوانداریش مافی ئەوەی نیە تیمێك دەربكات و یەكێكی تر زیاد بكات.