لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكاتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای وەستانێكی كاتی بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنەكە لە مەڵبەندی شەش دەستپێدەكاتەوە، كە پێشتر بەهۆی نەگەیشتنی سووتەمەنییەوە پڕۆسەكە تیایدا وەستابوو.
هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2017 دا كۆبۆنی نەوتیان بۆ ماوەی هەشت ساڵ بۆ كراوە، هاوكات وەرگرتنی ئەم نەوتە كە بە بەشی ساڵی 2025 هەژمار دەكرێت كۆتا دابەشكردن دەبێت كە بەو كۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێكیش ئەو كۆبۆنەی نەبێت نەوتی پێنادرێت.