نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینیكردوە، كاریگەری شەپۆلێكی نوێی هەورە بروسكەو بارانبارین دەستپێدەكاتەوەو رۆژی چوارشەممە 25/3 كاریگەری زیاتر دەبێت و بارانی باش و مامناوەند سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.
پێشبینیشیكردوە، شەپۆلەكە لە رۆژی چوارشەممە بەتایبەت لەناوچەكانی رۆژئاوای گەرمیان و پارێزگای كەركوك و سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری دروستبونی هەورە بروسكەی بەهێزو تاوە باران و تەرزەی بەخورو بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەبێت، كاریگەری ئەو ناجێگیریە تا ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت و پاشان كەش جێگیر دەبێتەوە، رۆژی پێنجشەممەش 26/3 شەپۆلێكی تری بەهێزە دەستپێدەكات.