نەوا-
تۆنی بێرك وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا رایگەیاند، پێدانی ڤیزای گەشتیاریی بەخاوەن پاسپۆرتی ئێرانی بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگرن، لەقۆناغی داهاتوشدا لەسەر بنەمای جۆری كەیسەكە ڤیزا بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەدرێت.
بێرك دەربارەی راگرتنی ڤیزای گەشتیاریی بەهاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ئاماژەی بەوەكردوە، لە 26/3ـەوە راگرتنی پێدانی ڤیزای گەشتیاری بەخاوەن پاسپۆرتی ئێرانی بەشێوەیەكی كاتی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، خاوەنی ئەمجۆرە ڤیزایە ئەگەر لە دەرەوەی ئوسترالیا بن بۆ ماوەی شەش مانگ چونە ناو وڵاتەكەیان لێ قەدەغە دەكرێت.
وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا جەختیشیكردوەتەوە، ئەم سنورداركردنە ئەو ئێرانیانە ناگرێتەوە كە ئێستا لە ئوسترالیادان یان لە رێگادان بۆ ناو وڵاتەكەیان.