نه‌وا – سه‌عید عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
به‌هۆی كۆتاییهاتنی هاوكارییه ماددییه‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سیستمی په‌روه‌رده‌ی په‌نابه‌ران له كوردستان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بڕیاریداوه ده‌رگای قوتابخانه‌كانی بۆ ئه‌و قوتابیانه بكاته‌وه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو هه‌زار قوتابییه.
ئه‌مڕۆ 9-10-2018 له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك له قوتابیان و خوێندكارانی په‌نابه‌ری سوریا له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوا ده‌كه‌ن قوتابخانه‌كانیان دانه‌خرێت كه به‌سیستمی سوری ده‌خوێنن.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه، سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی "له سه‌ره‌تای هاتنی په‌نابه‌رانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان 30 هه‌زار قوتابی و خوێندكار هاتوونه‌ته كوردستان و به‌پێی سیستمی په‌نابه‌رێتی و به هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خه‌رجی خوێندنیان بۆ دابینكراوه".
وتیشى "ئه‌و رێكخراوانه 250 دۆلاریان بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك و 150 دۆلاریان بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و قوتابخانانه دابین كردووه، هه‌روه‌ها رێكخراوی NRC موچه‌ی بۆ مامۆستایانی بنه‌ڕه‌تی دابین ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوانه رایانگه‌یاندووه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارییه‌كان، چونكه ماوه‌ی شه‌ش ساڵی په‌نابه‌رێتییان ته‌واوكردوه‌و ده‌بێت بچنه ناو قوتابخانه‌كانی كوردستان و به سیستمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوێنن".
ده‌شڵێت "به هه‌مان شێوه‌ی سیستمی خۆمان ده‌رگای قوتابخانه‌كانمان بۆ كردونه‌ته‌وه، به‌ڵام به سیستمی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك به سیستمی ئه‌وان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت".
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتی "هه‌زار مامۆستامان به گرێبه‌ست دامه‌زراندوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گرێبه‌ستیان بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ش ساڵى په‌نابه‌رێتیان تێپه‌ڕاندووه، بۆیه نابێت هیچ قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاواره‌كان هه‌بێت و ده‌بێت قۆناغی په‌نابه‌رێتی تێپه‌ڕێت".
لاى خۆیشیه‌وه سوهام شێخ ئیبراهیم مامۆستای یه‌كێك له‌و قوتابخانانه‌ی وابڕیاره دابخرێت، بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "ئه‌و قوتابخانانه ماوه‌یه‌ك كراونه‌ته‌وه و هاوكاری كراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌بێ گوێدانه مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ران قوتابخانه‌كان داده‌خرێن و ده‌ڵێن بچن له قوتابخانه‌كانی كوردستان بخوێنن له‌كاتێكدا قوتابخانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست زۆری ژماره‌ی قوتابیانه‌وه ده‌ناڵێنن".
جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه، له قوتابخانه‌كانی تایبه‌ت و رووبار و كۆبانێ و لاوان كه خوێندكارانی په‌نابه‌ری سوری تێدا ده‌خوێنن، ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو هه‌زار قوتابی و خوێندكار ده‌بێت و سه‌رجه‌م پۆله‌كانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه.