پەرلەمانتارێك: هەفتەی داهاتوو مشتومڕی راسپاردنی زورفی یەكلایی دەبێتەوە

03/04/2020 عێراق

نەوا
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مشتومڕەكانی تایبەت بە پرسی راسپاردنی عەدنان زورفی سەرۆك وەزیری راسپێردراو یەكلایی دەبێتەوە، وتوشیەتی زۆرینەی كوتلە سیاسییەكان لەگەڵ ئەوەدان بەپێی چەند مەرجێكی دیاریكراو پشتیوانی لە زورفی بكەن.
نەدا شاكر جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكدا وتویەتی، "هەندێك لە كوتلە سیاسییە شیعییەكان لەژێر كاریگەری پەرلەمانتارەكانیاندا بیر لەوە دەكەنەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەگەڵ عەدنان زورفی دابنیشن، ئەوەش لەماوەی هەفتەی داهاتوودا روودەدات بۆئەوەی لەڕێگای چەند مەرجێكی دیاریكراوەوە كە دەیانەوێت لە بەرنامەی داهاتووی حكومەتدا بێت ئەو مشتومرەی لەبارەی راسپاردنی زورفییەوە هەیە كۆتایی پێبهێنن ."
باسی لەوەشكردووە، ئەو پەرلەمانتارانە سەرۆك كوتلەكانی خۆیانیان ئاگاداركردۆتەوە لەوەی دۆخی تەندرووستی و ئابووری عیراق بەرگەی مانگێكی تر ناگرێت، رەنگە ئەگەر زورفی ناچار بە پاشەكشەكردن بكەن ئەوە كوتلە سیاسییەكانی تر شوێنگرەوەكەی زورفی رەتبكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group