وەزارەتی تەندروستی: سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

03/04/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كراون.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی سێ هاولاتی دیكە ئەرێنی بووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
رونیشیكردۆتەوە، یەك لە تووشبوەكان لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و دوو كەسەكەی تر ئافرەتێك و منداڵێكن كە بەركەوتەی تووشبوویەكی ترن.
لە ئێستادا 204 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كراون و لەو ژمارەیە 62 كەس چاكبوونەوە و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group