سەڵاحەدین بێ هیواترین و بەسرە گەشبینترینن

18/03/2024 عێراق

نەوا-
لە راپرسییەكی حكومەتی عیراقدا دەركەوتوە، 37% ی هاوڵاتیان داوای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاو و خوێندن لە دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاكان دەكەن و كەمترین داواكاریش لەسەر فەراهەمكردنی ئاسایشە كە لە 5% ە.
هەر بە گوێرەی راپرسییەكە، زۆرترین داواكاری بۆ فەراهەمكردنی دەرفەتی كار لە كەركوكە، لە كاتێكدا سەڵاحەدین بێ هیواترین و بەسرە گەشبینترینن لەوەی ئەو حكومەتە خۆجێیانە دەتوانن پێشكەشی بكەن.
راپرسییەكە لە 15 پارێزگا ئەنجام دراوە لەبارەی ئەوەی هاوڵاتی چی لە حكومەتی خۆجێی چاوەڕوان دەكات. 
18 ی كانونی یەكەمی 2023، دوای 10 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عیراق كرا و تاوەكو ئێستا حكومەتی جۆجێیی دیالە و كەركوك بەهۆی رێكنەكەوتن لەسەر پۆستی پارێزگار پێكهێنەهێنراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group