راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق دەستگیر دەكرێت

23/03/2024 عێراق

نەوا-
دادگای دەستەی دەستپاكی عیراق بڕیاریدا بە زیندانیكردنی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی پێشو بەهۆی رەتكردنەوەی ئاشكراكردنی سامانەكەی.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، دادگای تاوانەكانی كەرخ تاوتوێی دۆسیەكانی دەستپاكی دەكات بڕیاریدا بەبێ ئامادەبونی لە دادگا (مەشرق عەباس ناجی) راوێژكاری سیاسی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق ساڵێك زیندانی بكرێت بەهۆی رەتكردنەوەی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانە داراییەكەی كە داوای لێكرا بو، ئەمە دژ بە یاسای هەمواركراوی دەستەی دەستپاكیە.
رونیشكراوەتەوە، دادگا دوای پێداچونەوە بە بەڵگەكانی دۆسیەكە بە پێویستی زانیوە كە تۆمەتبار سزا بدرێت، بۆیە بڕیاریداوە بەبێ ئامادەبونی تۆمەتبار لە دادگا سزای یەك ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا بسەپێنرێت، ئەویش بە پشتبەستن بە بڕگەكان لە یاسای دەستەی دەستپاكی و بەدەستهێنانی نایاسایی هەموار كراو.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group