بەغدا میوانداری كۆنفرانسێك بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئاو و هەوا دەكات

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، لەمانگی ئایاری داهاتودا بەغدا میوانداری كۆنفرانسێكی هەرێمی دەكات كە تایبەت دەبێت بە روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئاو و هەوا.
نزار ئامێدی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زیاتر بەهۆی كاریگەرییەكانی ئاو و هەواوە زیانی بەركەوتوە، هەروەها ئەندامیش لە رێككەوتننامەی پاریس و بەڵگەنامەیەكی بۆ بەشداریكردن لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئاو و هەوا پێشكەش كردوە.
ئاشكراشیكردوە: ستراتیژێكی باش هەیە كە پلان و چارەسەر لەخۆدەگرێت بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی ئاو و هەوا، هەروا پرسی ژینگەو ئاوهەوا تەنها بۆ وەزارەتی ژینگە سنوردار نیە، بەڵكو پێویستە هەموان لەوبارەیەوە هاوكاربن.
وەزیری ژینگەی عیراق راشیگەیاندوە، ئێستا ئامادەكاری دەكەن بۆئەوەی بەشداری لە لوتكەی ئاوهەوا COP 29 بكەن كە بڕیارە لە ئازەربایجان ئەنجام بدرێت، لە مانگی ئایاری داهاتوشدا بەغدا میوانداری كۆنفرانسێكی هەرێمی دەكات كە تایبەت دەبێت بە روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئاو و هەوا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group