عیراق رێكارەكانی رێكخستنی كارتی نیشتمانی و نیشتەجێبونی دەستپێكرد

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، دەستیانكردوە بە یەكخستنەوەی كارتی نیشتمانی و كارتی نیشتەجێبوون.
هەروەها، سەرۆكی فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانیش لە وەزارەتی ناوخۆ روونكردەوە، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و زانیارییە شارستانییەكان لە رێگەی كردنەوەی هۆبەی تایبەتمەند لە بەغداد و پارێزگاكان، دەستیان كردووە بە نوێكردنەوەی ئەلیكترۆنی بۆ داتاكانی نیشتەجێبوون.
سەبارەت بە چۆنیەتیی كاركردنی سیستمەكە، وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەكردوە، كە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیكەیشنێكی ئەلیكترۆنییەوە لەسەر مۆبایلەكانیان و بە بەكارهێنانی ژمارە نیشتمانییەكەی سەر كارتەكەیان، زانیارییەكانی نیشتەجێبوون ببینن و نوێیان بكەنەوە، بەم پێیەش هیچ پێویستییەك بە دەركردنی بەڵگەنامەیەكی نوێ یان ناسنامەیەكی دیكە نابێت.
ئامانج لەم هەنگاوە، یەكخستنی بەڵگەنامە رەسمییەكان و كەمكردنەوەی كات و ماندوبونی هاووڵاتییان دێت لە كاتی راییكردنی مامەڵە حكومییەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group