روانگەی عیراقی سەوز: ژینگەی بەغداد زیاتر پیس بوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
روانگەی عیراقی سەوز ئاشكرایكرد، بەهۆی رێكارە بێ ئەنجامەكانی لایەنی پەیوەندیدارو بەهۆی ئەو چالاكیانەی سەرپێچیی پێوەرە ژینگەییەكان دەكەن بەتایبەت كارگەكانی خشت و قیر، پیسبونی هەوا لە بەغدا زیاتر بوە.
روانگەكە راشیگەیاندوە، سەرجەم ئەو لێدوانانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە داخستنی چالاكییە ژینگەییە زیانبەخشەكان خستویانەتەڕو نادروست بون، بەڵگەی ئەوەش بەردەوامبونی پیسبونەكەیە لە بەغدا كە كاریگەرییەكەی بۆ پارێزگاكانی دەوروبەریش درێژ بوەتەوە.
ئاشكراشیكردوە، زیانلێكەوتوترین ناوچە لەم پیسبونە كۆمەڵگەی نیشتەجێبونی بیسمایەیە كە دەبوو كۆمەڵگەیەكی نمونەیی دوور لە قەرەباڵغی و ژاوەژاوە، بەڵام نزیكی كارگەكانی خشت و قیر لێی وایكردوە ببێتە پیسترین كۆمەڵگەی نیشتەجێبون لەبەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group