زەیدی: بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لەسەر خاكی عیراق بەردەوام دەبین

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبوەوەو بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی دوایین بارودۆخیانكردوە لە بوارە جیاوازەكاندا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی، هەروەها جەختیان لە گرنگی كاركردن بۆ بەهێزكردنی سەقامگیریی ناوخۆی وڵات كردوەتەوە لەپێناو سەرخستنی بەرنامەكانی حكومەت لە بوارەكانی گەشەپێدان، ئابوری و وەبەرهێناندا.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە زەیدی جەختیكردوەتەوە كە حكومەت لە پلانەكانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و چەسپاندنی یاسا، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و رێگریكردن لە دەستدرێژیكردنە سەر سامانی نیشتمانی لە هەمو شوێنێكی خاكی عیراق بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group