كەناڵێكی ئیسرائیلی: وادەی جەنگ نزیكبوەتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە سوپای ئیسرائیل و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا سێنتكۆم لەسەر دانانی پلانی هاوبەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەگەری هەر پەرەسەندنێك دژبە ئێران رێككەوتون.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەداوە كە سوپای ئیسرائیل بونی پلانی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا بۆ ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەكان دژ بە ئێران پشتڕاستكردوەتەوەو باسی لەوەشكردوە كە وادەی كۆتایی بۆ جەنگ نزیكبوەتەوە.
كەناڵەكە لە زاری ئەفسەرێكی باڵای ئیسرائیلییەوە بڵاویكردوەتەوە، لەمیانی سەردانەكەی براد كوپەر فەرماندەی سێنتكۆم بۆ تەلئەبیب باس لە دەركردنی بڕیار لەبارەی هێرشكردنە سەر ئێران نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group