نهوا
بڕیاره رۆژی دووشهممه وهزارهتی دارایی موچهی مانگی 10 ی وهزارهتێكی تر دابهش بكات.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، کە سبەی دووشەممە، موچەی مانگی 10ی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە لێبڕینی ٢١٪ەوە دابەشدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، موچەی مانگی 10ی رابردووی ئەم وەزارەت و دەستە و دەزگایانەی لای خوارەوە بە لێبڕینی 21٪ەوە دابهشكراوه:
موچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقافی و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەزگای مین.