عەلی زەیدی: وەفاداریی بۆ قوربانییانی ئێزدی لە ئاوەدانكردنەوەی شنگالەوە دەستپێدەكات

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە ساڵیادی كۆمەڵكوژییەی ئێزدیەكان، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو تاوانە یەكێك بوو لە دڕندانەترین ئەو تاوانانەی كە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەفاداری بۆ قوربانییان تەنیا لەرێگەی بەدیهێنانی دادپەروەری، ئاشكراكردنی چارەنووسی رفێندراوەكان، بایەخدان بە رزگاربووان و ئاوەدانكردنەوەی قەزای شنگال دەبێت، تاوەكو ئاوارەكان بتوانن بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە و بە شكۆوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، زەیدی باسی لەوەكرد، ئەم یادە پڕ لە ئازارە هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكانی چلەی ئیمام حوسێن، كە گوزارشت لە بەهاكانی دژایەتیكردنی زوڵم و سەركەوتنی حەق و ئاشتی دەكات.
هاوكات ستایشی قوربانیدانی هێزە ئەمنییەكان و پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد لە تێكشكاندنی داعش، راشیگەیاند، دەوڵەت وەك پارێزەری مافی هەموو هاووڵاتیان دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەریی عێراق، مانەوەی چەك لە دەستی وڵات، وشككردنی سەرچاوەكانی گەندەڵی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە لە داهاتوودا بگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group