ئۆجەلان بۆ شاندی ئیمراڵی: قۆناغی ئێستا لەبونیادنانی كۆماری توركیا گرنگترە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندی ئیمراڵی دەمپارتی لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەمیانی دیدارێكدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پێی راگەیاندون كە رێگایەكی هەزاران كیلۆمەتری بە هەنگاوی یەكەم دەستپێدەكات و لە رێگەی یاسای چوارچێوەوە هەنگاوێكی درێژخایەن دەنێن بۆ چارەسەركردنی پرسێكی مێژویی.
ئۆجەلان وتوشیەتی: ئەم قۆناغەی ئێستا لەبونیادنانی كۆماری توركیا گرنگترەو دەبێت بە هەمان جدییەتەوە كار بۆ بنیاتنانی كۆمارێكی دیموكرات بكرێت و تێگەیشتن لە پرسی كورد پێبنێتە قۆناغێكی باڵاترەوە، ئەم هەنگاوە تەنها بۆ گەلی كورد یان بەشێك لە كۆمەڵگە نییە، بەڵكو پێویستییەكی نیشتمانییە بۆ تەواوی هاوڵاتیانی توركیاو باكوری كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group