نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی سوریا پرسی هاوبەشی ئابوری و ئەمنییان تاوتوێكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا كۆبونەوەو لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا بە راشكاوی باسی پرسی هاوبەشی ئابوری و ئەمنی لەنێوان هەولێرو دیمەشق كراوەو سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەرەتاوە هاریكار بوە بۆ نزیكبونەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی سوویا تاوەكو بگەنە لێكتێگەیشتنی هاوبەش.
وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، سەرۆكی هەرێم رۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت و هاریكارە لە پڕۆسەی تێكەڵبونەوەی هێزەكانی هەسەدە لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتی سوریادا، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و گەیاندنی ئاستی هاوئاهەنگییەكانە بۆ لوتكە تاوەكو چیدیكە مەترسیی جەنگ لە ناوچەكەدا نەمێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group