مامەڵەی زیادكردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراك كرایەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر بڵاویكردەوە، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر مامەڵەی زیادكردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراك كرایەوە لە ڕێگەی سیستمی ئەلكترۆنی پسوڵەی خۆراكەوە.
ئەوەش هاتووە، ئێستا دەتوانرێت ناوی منداڵ تۆمار بكرێت لە رێگەی سیستمەكەوە، هەر هاووڵاتیەكیش كێشەی هەبو لەكاتی تۆماركردنی ناوی منداڵەكەی لە سیستمی ئەلكترۆنی دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكات بۆ ئاسانكاری و تۆماركردنی ناوی منداڵەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group