نەوا-
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەسەر نەخشەڕێگەیەك بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كابینەی وەزاریی نوێی حكومەتی فیدڕاڵی.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبونەوەكەدا پێشنیاری هێنانەكایەی دەستەیەكی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی دەكرێت، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حكومەت.
هەروەها، دوابەرهەم و ئەنجامەكانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواكۆبوونەوەی هەردوولا.
بریارە هەر لە كۆبونەوەكەدا بابەتی داهاتە ناوخۆییەكان و ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكرێت، هەروەها، خستنەڕووی خشتەی داهاتەكان و كاریگەرییەكانی دۆخی ناوچەكە و یەكلانەكردنەوەی دۆسیەی ئەسیكۆدا و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.