سەركردەیەكی عیراق: زیادكردنی دوو وەزارەتی تر هێشتا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موختار موسەوی سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، دەنگۆی  دروستكردنی دوو وەزارەتی دیكە بۆ حكومەتی عەلی زەیدی هێشتا تەنها لە چوارچێوەی گفتوگۆدایە، هەر هەنگاوێك بۆ دروستكردنی وەزارەتێكی نوێ دەبێت لەسەر بنەمای پیشەیی، زانستی و پێویستییەكی راستەقینەی دەوڵەت بێت.
موسەوی راشیگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی لە بارەی بڕیاری دروستكردنی (وەزارەتی گەشتوگوزار و وەزارەتی حوكمڕانی) لەناو كابینەكەی زەیدیدا بڵاوبونەتەوە هێشتا تەنها لە چوارچێوەی گفتوگۆ و لێكۆڵینەوە دایە هیچ بڕیارێكی كۆتایی لەمبارەیەوە نەدراوە، بابەتی هێنانەكایەی پۆست یان وەزارەتی نوێ لە ئێستادا لە ژێر گفتوگۆی قوڵی نێوان هێزە سیاسییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتدایە، هێشتا هیچ بڕیارێكی پابەندكەر بۆ دامەزراندنی ئەو دوو وەزارەتە بووی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group