وەزارەتی تەندروستی عیراق: تائێستا 219 حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆمار كراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكردوە، لەسەرەتای ساڵی 2026ـەوە تائێستا 219 حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون لە وڵاتدا تۆماركراوەو ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبوەتەوە بۆ 16 هاوڵاتی.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، تیمەكانی چاودێریی پەتایی و دامەزراوە تەندروستییەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ڤێتێرنەری و چاودێرییەكان رۆژانە بەدواداچون بۆ دۆخی پەتاكە لە سەرجەم پارێزگاكاندا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هەفتەی كۆتایی ئەم مانگە 23 توشبوی نوێ و 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون، پێویستە لەگەڵ دەركەوتنی یەكەم نیشانەدا بەتایبەت لای ئەوانەی بەهۆی كارەكەیانەوە (وەك گۆشتفرۆش، ئاژەڵدارو بازرگانانی ئاژەڵ) كە بەركەوتنی راستەوخۆیان هەیە سەردانی نزیكترین ناوەندی تەندروستی بكەن، چونكە دەستنیشانكردنی پێشوەختە وەرگرتنی چارەسەر ئاسانتر دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group