زەیدی: بەردەوام دەبین بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەبۆنەی 106هەمین ساڵیادی شۆڕشی بیست لە عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا رایگەیاندوە، بە پێزانینەوە ساڵیادی شۆڕشی بیست دەكەنەوە كە داستانێكی نیشتمانیی گەورەو وێستگەیەكی چارەنوسسازە لە مێژووی عیراقدا چونكە بەشداربوە لە داڕشتنی سیمای دەوڵەتی نوێ و بەهێزكردنی سەربەخۆیی و پێگەی لەنێو گەلاندا.
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەشیكردوە، شۆڕشی بیست بەرجەستەی ئیرادەو یەكگرتویی عیراقییەكان بو كاتێك هەمو رۆڵەكانی گەل بە هەمو پێكهاتەكانییەوە راپەڕین بۆ بەرگریكردن لەشكۆی نیشتیمان كە بەشداربو لە هەڵگیرساندنی رۆحی بەرەنگاریی و چەسپاندنی چەمكی سەروەریی نیشتیمانیی.
زەیدی وتوشیەتی: لەم یادەدا بەڵێن دوپاتدەكەنەوە كە بەوپەڕی پەرۆشی و دڵسۆزییەوە بەردەوامبن لەكاركردن بۆ بنیاتنانی عیراقێكی بەهێزو سەقامگیرو چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاساو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی تا بەدیهێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و دەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندانە كە شایەنی گەلی عیراق بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group